هاورکاتان دەبم
بۆ گەشەپێدانی تواناکانتان

ئەگەر خوازیاری تواناسازی و گەشەپێدانی تواناکانتانن من هاوکارتان دەبم لەو ڕێگایە

زیاتر بزانە دیدار لەگەڵ من

چۆن دەتوانم هاوکارت بم؟

ئەوەی دەتوانم بۆتان بکەم بریتیە لە

شیکارکردنی بیرۆکە و پرۆژەکەتان

دەتوانم هاوکارتان بم لە شیکارکردنی بیرۆکەکەتان بەر لەوەی ببێتە پرۆژە و دوای ئەوەی کە جێبەجێی دەکەن

دەتوانم هاوکارتان بم لە تواناسازی

بەهۆی خول و ڕاهێنانەکانمەوە لە بوار و ئاستە جیاجیاکان دەتوانم هاوکارتان بم بۆ تواناسازی و گەشەپێدانی تواناکانتان

چارەسەری گونجاوتان پێشکەشدەکەم

بۆ هەر کێشەیەک کە نەتانتوانیوە چارەسەری بکەن چارەسەری گونجاوتان پێشکەش دەکەم و هاوکارتان دەبم لەوەی جێبەجێی بکەن

دەربارەی من

من ناوم "مەریوان عوسمان عەلی" ە و خەڵکی کەرکوکم و لە ئێستادا لەو شارە نیشتەجێم و دامەرزرێنەری ناوەندی کەمینەم بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری بازرگانی کە لە ئێستادا ئۆفیسی سەرەکیمان لە شاری کەرکوکە

هەموو کات ئامانجم بووە هاوکاری ئەو کەسانە بکەم کە خوازیاری تواناسازی و گەشەپێدانی تواناکانیانن لە بواری کەسی و بازرگانیدا هەر ئەم ئامەنجە بووە هۆکار کە خۆم لەم بوارەدا ببینمەوە کە بواری ڕاهێنان و ڕاوێژکاری کەسی و بازرگانیە .

دامەرزرێنەری ناوەندی کەمینە بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری بازرگانی
راهێنەری باوەڕپێکراوی پڕۆفشنال CPT
ڕاهێنەری باوەڕپێکراو لەلایەن ئەکادیمیای ئەمریکی-عەرەبی AMARABAC
شارەزا لە بواری فڕۆشی ڕاستەوخۆ (ئەزموونی زیاد لە 9 ساڵی پراکتیکی و تیۆری)
ڕاهێنەر و ڕاوێژکاری کۆمپانیا و براندە جیاجیاکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق

یەکێک بووم لە قسەکەرە سەرەکیەکان لە دیدارەکانی ڕائدی نێودەوڵەتی یەکەم (تورکیا - یەلۆوا) و ڕائدی نێودەوڵەتی دووەم (تورکیا - ئەنتاڵیا) کە تایبەت بوون بە پیشەسازی فڕۆشی ڕاستەوخۆ. یەکێک بووم لە قسەکەرە سەرەکیەکانی خێوەتگەی ڕاهێنانی عەرەبی کە بەبەشداری سەرجەم ووڵاتە عەرەبیەکان لە ووڵاتی ئیمارات و شار العین بەڕێوەچوو لە مانگی 7 ی 2022
یەکێک بووم لە قسەکەرە سەرەکیەکان لە دیداری ڕائدی نێودەوڵەتی چوارەم (تورکیا - ئەڵانیا) مانگی 12 ی 2022 . یەکێک بووم لە قسەکەرە سەرەکیەکان لە دیدارەکانی شەوانی ڕیبەران کە لە ناوخۆ و لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچووە کێکم لە ڕێکخەرانی سەرەکی دیداری ڕێبەری ساڵ کە دیدارێکی ساڵانەیە و تاکە دیدارە لە هەرێمی کوردستان و عێراق کە تایبەت بێت بە فڕۆشی ڕاستەوخۆ و تاکو ئێستا چوار خوولی بەسەرکەوتوویی بە ئەنجام گەشتووە و خوولی پێنجەم لە ساڵی 2024 دا ئەنجام دەدرێت
ڕێبەرایەتی گرووپێکی کارا لە فڕۆشیارە سەربەخۆکان دەکەم کە بەسەر زیاتر لە 40 ووڵات دا دابەشبوون .

200+

فێرخوازی خولی تایبەت

275000+

بینەری ناوەڕۆکەکان

8+

کۆنفرانسی نێودەوڵەتی

10+

سیستەمسازی

خولە بەردەستەکان

ئۆنلاین و ڕوبەڕوو

دەروازەی ووتاربێژی

گرنگ نیە لە چ بوارێک چالاکن ، گرنگ ئەوەیە دەربڕینێکی جوانتان هەبێت بۆ گەیاندنی پەیامەکەتان بە گوێگرانتان

بەشداردەبم
ئۆنلاین و ڕوبەڕوو

فڕۆشیاری سەرکەوتوو

فرۆشتنی لاواز = داهاتی لاواز
بۆ داهاتێکی بەهێز پێویستە توانای فرۆشتنمان بەرزبکەینەوە

بەشداردەبم
ئۆنلاین و ڕوبەڕوو

گەشەی بەردەوام (کایزن)

هەر کار و پڕۆژەیەک بۆ بەردەوامی پێویستی بە گەشە دەبێت ، یەکێک لە سەرکەوتووترین ڕێگەکان فەلسەفەی کایزنە.

بەشداردەبم